Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:10

خۆپیشانده‌رانى به‌سره‌ هاوشێوه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئێله‌گی زه‌ردیان پۆشی

خۆپیشاندەرانی بەسرە 21 داواکارییان ھەیە
خۆپیشانده‌رانى به‌سره‌ هاوشێوه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئێله‌گی زه‌ردیان پۆشی
کوردستان TV
100%

خۆپیشاندەرانی بەسرە داوای کارەبا و دەرفەتی کار و ئاوی پاک و ژینگەی پاک دەکەن و دەڵێن تا بەدیھێنانی داواکارییەکان بەردەوام دەبن. 

خۆپیشاندانەکانی بەسرە کە ماوەی چەند مانگێکە بەردەوامیی ھەیە و ناو بەناو دەستپێدەکاتەوە وەکو ئاماژە و سەرنجڕاکێشانێکی دونیا لەوەی لە بەسرە دەگوزەرێت ئێلەگی زەردیان پۆشی و بەو شێوەیە دەستیان دایە خۆپیشاندان. 

جه‌مال حه‌مدانی یه‌كێكه‌ لە ئەندامی لێژنەکانی رێکخستنی خۆپیشاندانەکانی بەسرە دەڵێت خۆپیشاندەران خۆیان ئارەزوویان کردووە ئێلەگی زەرد لەبەربکەن، چونکە خۆڕسکانەیە و دەمانەوێت ئەو پەیامە بگەیەنین کە داواکارییمان ھەیە و ئاشتییانە داوای مافی خۆمان دەکەین. 

گوتیشی ئەوەی ھەیە خۆپیشاندەرانی بەسرە 21 داواکارییان ھەیە کە ھەموویان پەیوەستن بە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان کە بەداخەوە لە پارێزگایەکی وەکو بەسرە کە عێراق لەسەر نەوتی ئەم پارێزگایە دەژیت کەچی بارودۆخی وای لێ ھاتووە خزمەتگوزاریی سەرەتایی تیادا نییە. 

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سەبارەت بە لێکچوونی خۆپیشاندانەکانی بەسرە و فەڕەنسا بەتایبەت خۆپیشاندانەکانی پاریس و پۆشینی ئیلەگی زەرد خۆزگە دەخوازیین خۆپیشاندانەکانی پاریس بگوازرێتەوە بۆ بەسرە و خەڵکی بەسرەش بە ژمارەیەکی زیاتر دەست بدەنە خۆپیشاندان و مانگرتن دەستپێبکات تا حکوومەت ناچار بە ملکەچ بوون بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی داواکارییه‌كانیان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.