به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌م رۆژه‌ی كرده پشووی فه‌رمی.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه: رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 10ی كانونی یه‌كه‌می 2018 به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵیادی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌كرێته پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
به‌پێی راگهینراوهكهی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پشووه‌كه سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و هه‌ریه‌ك له موسڵ و كه‌ركوك له ده‌گرێته‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق له 9ی كانونی یه‌كه‌می 2017 ئازادكردنی ته‌واوی خاكی عێراقی له‌ده‌ستی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشی راگه‌یاند.
شایانی باسه تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی دیاریكردنی پشووی ئه‌م رۆژه رانه‌گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.