Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:17

کۆنفرانسێکی هاوبه‌شی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بۆ ته‌ندروستی له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت

كاركردنه‌ له‌سه‌ر ھۆكاره‌كانی پیسبوون
کوردستان TV
#7
100%

به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردن و پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی كۆنتڕۆڵكردنی هه‌وكردن له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت.

ئامانج له‌ كۆنفرانسه‌كه‌، كاركردنه‌ له‌سه‌ر ھۆكاره‌كانی پیسبوون، كۆنترۆڵكردنی ھه‌وای پیس، رێگریكردن له‌ گه‌شه‌كردنی میكرۆبه‌كان به‌ مه‌به‌ستی ته‌ندروستییه‌كی سه‌لامه‌ت.

سامان به‌رزنجی ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ھه‌ولێر، له‌ گوتارێكدا له‌ میانی كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ كۆنترۆڵكردنی پیسبوون له‌ كوردستان، به‌رنامه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ھه‌رێمی كوردستانه‌ و ئه‌م فاكته‌ره‌ گرنگی به‌رچاوی ھه‌یه‌ بۆ متمانه‌ و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كانی پزیشكی به‌تایبه‌تی دوای نه‌شته‌رگه‌ری و قۆناغه‌كانی دیكه‌، ھه‌روه‌ھا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ پیسبوون بۆ ھاووڵاتییانیش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌، بۆیه‌ ماوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ھه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ركردووه‌.

ناوبراوه‌ باسی له‌وه‌شكرد كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ فێركاری و گشتییه‌كاندا پرۆسه‌ی پاكسازی به‌ڕێوه‌چووه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كاریان له‌سه‌ركردووه‌ و ئێستا كارمه‌ندانی دیكه‌ی بواری پیشه‌یی و ئه‌ندازه‌یی و میكانیكی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن جه‌ختیشیكردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ ھۆی په‌ره‌پێدانی باشتركردنی ته‌ندروستی ھاووڵاتییان.

كۆنفرانسی كۆنترۆڵكردنی ھه‌وكردن به‌ ھاوبه‌شی له‌ نێوان ھه‌رێمی كوردستان  و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاره‌ له‌م كۆنفرانسه‌ چوار توێژینه‌وه‌ی بواره‌كانی ھۆكاره‌كانی پیسبوون، كۆنترۆڵكردنی ھه‌وای پیس، رێگریكردن له‌ گه‌شه‌كردنی میكرۆبه‌كان و په‌ره‌پێدانی پاكگوزاری پێشكه‌ش بكرێن و ھه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ھه‌ولێر و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به‌ ھاوبه‌شی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.