هه‌ریه‌ك له سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ڕوسیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و توركیا له‌سه‌ر پرسی سوریا كۆده‌بنه‌وه.
بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى کۆشکى کریملین، ڕاوێژکارى ڤلادیمێر یورى ئوشاکۆڤ ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکى ڕوسیا و ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکارى ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکى تورکیا لەسەر بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکى لوتکەیی نوێ لەسەر پرسی سوریا ڕێککەوتوون.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی کریملین هاتووه ڕه‌نگه سەرکردەکان کۆبوونەوەکە لە دەرەوەى ئەستەنبوڵ بکەن و بۆ ئەوەش ئامادەکاریی پێشوەختە و شوێنى کۆبوونەوەکە لەکاتێکى دیاریکراودا ئاشکرا دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.