سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا دانیشتنەكەی پەرلەمان بۆ ڕۆژی پێنج شەممە دوابخرێت.
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی دوخرا بۆ ڕۆژی پێنجشەممە.
ئەو هەشت کەسەى کە عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستە وەزارییەکان کاندیدی کردوون، پێکهاتوون لە دارا نورەدین بۆ وەزارەتی داد، فالح فەیاز بۆ وەزارەتى ناوخۆ، فەیسەڵ جەربا بۆ وەزارەتى بەرگری، نورى دلێمی بۆ وەزارەتى پلاندانان، عەبدول ئەمیر حەمدانى بۆ پۆستى وەزارەتى ڕ‌ۆشنبیرى، قوسەى عەبدولوەهاب بۆ خوێندنى باڵا، سەبا تائى بۆ وەزارەتى پەروەردە و هەنا عەمانوێلی بۆ وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران.
له دانیشتنه‌كه‌دا گرژی و ئاڵۆزی رویدا و په‌رله‌مانتاران باسیان له‌وه كردوه كه كه له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه رویداوه، فایه‌ق شێخ عه‌لی، په‌رله‌مانتاری عیراقی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان رویدا له فیلمی (الرساله) و شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان عوته‌یبه و حه‌مزه ده‌چوو له جه‌نگی به‌دردا.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بڕیار بوو لە پەرلەمانی عێراقدا كابینەی حكوومەتی نوێ تەواو بكرێت و متمانە بەم هەشت وەزیرە بدرێ، كە لەلایەن د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانەوە پێشكەشی پەرلەمان كرابوو، كۆبوونەوەكەی پەرلەمان هەرای لێكەوتەوە و سەرۆك وەزیرانیش پەرلەمانی بەجێهێشت.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی كانونی یه‌كه‌می 2018ی پەرلەمانی عیراق دانیشتنێكی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی دیكه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق سازكرد، بەڵام دانیشتنەکە گرژی و ئالۆزیی تێكه‌وت و بۆماوەی 30 خولەک دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.