سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناو هۆڵی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه، نه‌توانرا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی و دیاریكردنی پۆسته وه‌زارییه‌كانی دیكه بدرێت.
عادل عەبدولمەهدی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، كە بڕیاربووە دەنگ لەسەر كاندیدانی وەزارەتەكانی بدرێت ورێكەوتن هەبووە بەڵام دواتر گرژی وئاڵۆزی دروستبووە.
سه‌رۆك وه‌زیرانی وتیشی به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته وزارییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاری حكومه‌ت نابێت و له حكومه‌ته‌كانی پێشوشدا چه‌ندین پۆست به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌براون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناو كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان رێگربووه له‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیده‌كانی بۆ پۆسته وزارییه‌كان بدرێت و پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو بكات، ئاماژەی بەوەشكرد، 13 هەزار مەلەفی گەندەڵی لەدەستەی نەزاهەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.