دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بۆ كاندیده‌كانی هەشت وەزارەتی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی دەستیپێکرد.
هاوپەیمانى سائیرون ڕێگرى لە ئەنجامدانى دانیشتنەکەى پەرلەمانى عێراقى کرد و لەگەڵ دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەماندا کەوتنە شەڕى دەستەویەخە.
بەپێی زانیارییەکان هاوپەیمانى سائیرون کە بایکۆتى دانیشتنەکەى کردبوو هاتنە هۆڵى پەرلەمان و پەرلەمانتارانیان ژماردووە و دەرکەوتووە کە ژمارەکە ڕێژەی یاسایی تێنەپەڕاندووە و بەو هۆیەوە شەڕیان لەگەڵ دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەماندا کردووە هۆکارى بایکۆتکردنەکەشیان ناڕازی بوونیانە لە فالح فەیاز کاندیدى وەزارەتى ناوخۆ.
بڕیاربوو له دانیشتنی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2018ی پەرلەمانی عیراق، ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی دیكه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق بدرێت، بەڵام دانیشتنەکە بۆ ماوەی 30 خولەک دواخرا و دانیشتنه‌كه گرژی و ئاڵۆزیی تێكه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.