سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز‌و كانزاكان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێ، ده‌ركردنی بڕیاری دابه‌زینی نرخی به‌نزین به‌هه‌ماهه‌نگی نه‌بووه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه،ده‌شڵێت: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تێبینیمان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی پارێزگار هه‌بووه.
رێكه‌وت زه‌كی ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز‌و كانزاكان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به میدیای یه‌كێتی راگه‌یاندووه: ده‌ركردنی بڕیاری دابه‌زینی نرخی به‌نزین به‌هه‌ماهه‌نگی نه‌بووه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
ده‌شڵێت: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تێبینیمان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی پارێزگار هه‌بووه، چونكه ئاشكرایه به هه‌رزانكردنی نرخه‌كه‌ی كوالێتییه‌كه‌شی خراپده‌بێت.
راشیگه‌یاندووه، به‌م بڕیاره ته‌نها هاووڵاتییان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، چونكه دابه‌زینی نرخی به‌نزین له لیترێكدا 25 دینار بۆ هاووڵاتییان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام خراپی به‌نزینه‌كه ره‌نگه ببێته هۆی خراپبوونی ئۆتۆمبێل و به‌وه‌ش شۆفێران پاره‌یه‌كی زیاتر زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.