Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:36

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ راگه‌یەندراوێکى له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى داعش بڵاوکرده‌وه‌

وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، شه‌وی رابردوو چه‌كدارانى داعش ھێرشیان  كردووه‌ته‌  سەر گوندێكی كوردنشینی كەركووك سێ قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه‌


ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كاره‌ تیرۆرستیانه‌ی له‌ سنوری ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌كرێ، له‌ شه‌وی رابردوو چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر گوندێكی كوردنشینی كەركووك، بەھۆیەوە ھاووڵاتییەك كوژرا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.


له‌درێژه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌ ، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت  له‌ درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش ھێرشیان كردووەتە سەر گوندی (ناسر)ی سەر بە ناحیەی رەشاد، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری كەركووك.

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكرایكرد: له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ هاوڵاتیه‌كی ناوچه‌كه‌  كوژرا و دوو هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.

ماوه‌یه‌كه‌ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌ر چوار پارێزگای موسڵ، كه‌ركوك، تكریت و رومادی  ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌ و له‌رێگه‌ی به‌شێك له‌شانه‌ نووستووه‌كانیان، چالاكی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.