Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:30

مه‌سرور بارزانی و نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق کۆبوونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4/12/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (یان كۆبیچ) نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد، كه‌ به‌بۆنه‌ی كۆتایهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ عێراق سه‌ردانی به‌ڕێزیانی كرد.

له‌ دیدارێكدا مه‌سرور بارزانی، هه‌وڵه‌كانی یان كۆبیچی له‌ لێكنزیككردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌كانی عێراق به‌رزنرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركی داهاتوو بۆ خواست. هه‌ر له‌و دیداره‌دا تیشكخرایه‌ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، له‌وباره‌وه‌ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێمانوایه‌ ده‌رفه‌تێكی نوێ هاتۆته‌ پێش بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ندی و چاره‌سه‌ركردنی گشت كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، دووپاتی له‌ پشتگیری هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و پێكه‌وه‌كاركردن كرده‌وه‌‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق سوپاسی مه‌سرور بارزانی كرد بۆ پێشكه‌شكردنی رێنوێنی و هاوكاری و ئاسانكارییه‌كان. هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی به‌بڕیاری ده‌ستنیشانكردنی مه‌سرور بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌و ئه‌ركه‌ بۆ خواست، هاوكات دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ كاری له‌ پێشینه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق هاوكاریكردنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره‌، به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ ئه‌ركی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.

پێشهات و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌گه‌ره‌كان و ره‌وشی سیاسی و ئابووری ناوچه‌كه‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.