Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:31

پشتیوان سادق : 100% پاشه‌که‌وتی مووچه‌ لاده‌برێت

له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 4 ى 12 ى 2018 ، پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به‌وه‌كاله‌ت له‌میانى به‌شداری كردنى لە رێوڕەسمی دەرچووانی پەیمانگای کوردستان له‌لێدوانى بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ى پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: لەنزیكترین كاتدا پاشەكەوتی موچە نامێنێت، لەئێستاشدا لەگەڵ بەغدا گفتوگۆیەكی چڕ هەیە كە هەناردەی نەوتی كەركوك لەڕێگەی بۆری هەرێمی كوردستان بۆ توركیا دەستپێبكاتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: وەزارەتی دارایی عیراق و هەرێم لەسەرهێلن بۆ ئەوەی‌ بڕە پارەیەك بخەنەسەر ئەو بودجەیەی مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت ، له‌گه‌ڵ زیادكردنی ئەو بڕه‌ پارەیەش وادەكات كە پاشەكەوت نەمێنێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە 100% پاشەكەوتی موچە نامێنێت، كاتەكەشی پەیوەستە بەتەواوكردنی كابینەی نوێی حكومەتی عادل عه‌بدولمه‌هدی.

پشتیوان سادق ڕاشیگه‌یاند: كە باری دارایی هەرێمی كوردستان باشتر دەبێت، له‌گه‌ل ده‌ست به‌كاربوونى كابینه‌ى نوێى حكومەتی هه‌رێم ، بەرنامەو كارنامەی تایبەت و باش دەبێت كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكى كوردستان ده‌بێت له‌پێناو ژیانێكى باشتر بۆیان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.