Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 17:21

حکومه‌تی عێراق خاڵه‌ گومرگییه‌کانی نێوان هه‌ولێر – که‌رکوک و موسڵ - دهۆکی هه‌ڵگرت

خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركوك – سلێمانی وه‌ك خۆی ماونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ پێی نوسراوێكی فه‌رمی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4/12/2018 هه‌رسێك خاڵی گومرگی بازگه‌كانی شێراوا و له‌یلان و فایده‌، هه‌ڵگیران و له‌ئه‌مڕۆوه‌ هیچ ئۆتۆمبیلێك گومرگ ناكرێت.

به‌ پێی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی باكوری كه‌ركوك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڕیاردرا به‌ كشانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ خاڵه‌ گومرگییه‌ دانراوه‌كانی شێراوا له‌ باكووری كه‌ركوك و له‌یلان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوك و فایده‌ ناردنیان بۆ خاڵه‌ گومرگییه‌كانی تر و داخرانی ئه‌و سێ خاڵه‌ گومرگییه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌ وه‌  ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشووی عێراق له‌ سه‌رجه‌م بازگه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان خاڵی گومرگیان دانا و به‌ هۆیه‌وه‌ داهاتێكی زۆریان قازانج كرد، ئه‌مڕۆش به‌ بڕیارێكی فه‌رمی له‌ 3 بازگه‌ی گومرگی كه‌ بازگه‌كانی شێراوا و له‌یلان سه‌ر به‌ كه‌ركوك - هه‌ولێرن و بازگه‌ی فایده‌ سه‌ر به‌ موسڵ – دهۆكه‌ هه‌ڵگیران.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و خاڵه‌ گومرگیانه‌ی بڕیاره‌كه‌ نه‌یگرتوونه‌ته‌وه‌ سه‌ر به‌ كه‌ركوك – سلێمانین.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.