Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 17:06

وەزارەتی تەندروستی: ده‌ستێکی چه‌په‌ڵ و ترسنۆک هێرشی کردۆته‌ سه‌ر دکتۆره‌که‌ى سلێمانى و داوای ده‌ستگیرکردنیان ده‌که‌ین

داواكارین رووبه‌رووی یاسا بكرێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان  ڕایده‌گه‌ێنێت ، ده‌ستێكی چه‌په‌ڵ و ترسنۆكی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی، هێرشی كرده‌ سه‌ر د.كەمال ئه‌حمه‌د، مامۆستای زانكۆ و پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری، پزیشكێكی دڵسۆز، كارامه‌ و خزمه‌تگوزار بۆ نه‌خۆش، وێڕای سه‌ركۆنه‌ی توندی ئه‌و تاوانه‌، داوا له‌ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و ده‌زگا باڵاكانی ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ تاوانبار ده‌سگیر بكه‌ن و بیده‌نه‌ ده‌ستی دادگا و سزای دادپه‌روه‌رانه‌ بدرێت".

وەزارەتی تەندروستی راشیده‌گه‌ێنێت ، داواكاریمان له‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ پێویستی پاراستنی گیانی پزیشكان و رێزگرتنیان وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گرنگ.

 

ئێوارەی دوێنێ دووشه‌ممه‌ لە شەقامی ئۆرزدی لەشاری سلێمانی و لە نۆرینگەكەی خۆی لەلایەن تۆمەتبارێكەوە تەقە لە د.كەمال ئەحمەد سەعید كرا و دوو فیشەكی پێوەنرا .
ناوبراو  بەبرینداری بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ری پزیشكى بۆی 
 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.