Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 06:09

سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق ناوی کاندیدی هه‌شت وه‌زاره‌تی راده‌ستی په‌رله‌مان کرد

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه‌ و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدات
کوردستان TV
#7
100%

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كردووه‌ ، ناوی كاندیدی هه‌شت وه‌زاره‌تی راده‌ست كرد كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه‌ و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدات.

ناوی كانديدئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ی ماون به‌م شێوه‌یه‌ : فالح فه‌هد فه‌یسه‌ل فه‌یاز، وه‌زیری ناوخۆ،

فه‌یسه‌ل جه‌ربا، وه‌زیری به‌رگری ، قوسه‌ی عه‌بدولوه‌هاب سوهێل، وه‌زیری خوێندنی باڵا، د. سه‌با خه‌یره‌دین تائی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌، د. عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی، وه‌زیری رۆشنبیری، هه‌نا‌و عه‌مانوئێل گۆرگیس، وه‌زیری كۆچ وكۆچبه‌ران، د. نوری ناتق دلێمی، وه‌زیری پلاندانان، دادوه‌ر دارا نورده‌ین، وه‌زیری داد.

وابرِیاره‌ كاتژمێر 12ی نیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبێته‌وه‌و ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان بدات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.