كۆبیش سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌ت و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و ئاسانكارییه‌ی پێشكه‌شی كراون و هیوای به‌رده‌وامیی پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی خواست.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق كرد كه كاره‌كانی له عێراق كۆتایی هاتووه و به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی كردبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز كۆبیش پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو و سوپاسی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌ت و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و ئاسانكارییه‌ی پێشكه‌شی كراون و هیوای به‌رده‌وامیی پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی خواست، هه‌روه‌ها ڕوونیكرده‌وه كه دۆستایه‌تییه‌كی باشی له عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی دروست كردووه و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستانی له حكوومه‌تی نوێی عێراقدا به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز كۆبیشی كرد له‌و ماوه سه‌خته‌ی له عێراق كاری كردووه بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان و سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێیدا بۆ خواست. به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه وه‌ك ماڵی دووهمیهتى و به‌رده‌وامیی پشتگیریی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ دووپات كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.