بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایده‌گه‌یەنێت، به داوه‌تى فه‌رمیى حزبى یه‌كێتیى دیمو‌كراتى مه‌سیحیى ئه‌ڵمانیا شاندێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ردانى ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن و به‌شدارى لە كۆنگره‌ى ساڵانه‌ى ئه‌و حزبه‌دا ده‌كه‌ن .
هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ڕۆژی چوارشه‌ممه شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی مه‌سیحیی ئه‌ڵمانیا كه ئه‌نگێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و به داوه‌تی فه‌رمیی بانگهێشت كراوین و کۆنگرەکە ڕۆژى 6 تا 8ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
سیوه‌یلى ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كر: شانده‌كه له ئێمه، وه‌كو به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و ئه‌ندامێكى مه‌كته‌ب و دڵشاد بارزانى، به‌رپرسى لقى 6 ى ئه‌ورووپا پێك دێت.
به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌شڵێت: له كۆنگره‌كه بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى ئه‌و حزبه كۆ ببینه‌وه و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ئه‌و گۆرانكارییه تازانه‌ى ئێستا له مه‌یدانى سیاسى و ئه‌منیى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن، باس بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.