به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شێك له ئاوی به‌نداوی كۆلهسه به‌رده‌داته‌وه و به‌وهۆیه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌ڵكشانی ئاستی ئاوی زێی بچووك هه‌یه.
قایمقامیەتی قەزای پشدەر لە راگەیندراوێکدا ئاشکرایکردووە: دوای گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵەوە، ئەمڕۆ بەشێک لە ئاوی زێی بچووکی بەرداوەتەوە .
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، قایمقامیه‌تی قه‌زای پشده‌ر رایگه‌یاند كه دوای گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچووك له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵه‌وه، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شێك له ئاوی زێی بچووكی به‌رداوه‌ته‌وه .
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شێك له ئاوی به‌نداوی كۆلهسه به‌رده‌داته‌وه.
وتیشی: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌كه‌ین كه كاریان له ده‌وری ئاوی زێی بچوكه و نزیكن له ئاوه‌كه ئاگاداری خۆیان بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی زیادبوون و هه‌ڵكشانی ئاستی ئاوه‌كه توشی هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی نه‌بن و رووداوی نه‌خوازراوی لێنه‌كه‌وێته‌وه.
ئاماژەی بەوەش كراوه، بەردانەوەی ئەو بڕە ئاوە بۆ زێی بچووک پەیوەندی بەزۆری باران بارین و پڕبوونی بەنداوی کۆڵەسەوە هەیە ، دەنا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان هەرێم و ئێران یان عێراق و ئێران نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.