لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ڕائیدی مافپەروەر عه‌لی جەماڵ قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ،
دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لەحاڵەتێکی دزیکردن لەنێو بازاڕی کەلار و دوای لێکۆڵینەوە پۆلیسی کەلار توانی ئافرەتێک دەستگیربکات
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ئافره‌ته‌كه دانی بەوەداناوە چەن حاڵەتێکی دزیکردنی لەنێوبازاڕی کەلار ئەنجامداوە دواین حاڵەت هەستاوە بەدزینی گوارەی منداڵێک لەنێوبازاڕی کەلار لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 446 بەندکراوە.
تێبینى ... وێنەکەخوازراوە
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.