Erbil 9°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 22:22

پارتی به‌ فه‌رمی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکی حکوومه‌ت و سه‌رۆکی هه‌رێم دیاریکرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا پێشنیاری كرد كه‌ مه‌سرور بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكرێت و نێچیرڤان بارزانیش بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3-12-2018 به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوه‌كه‌ش  مەحموود محەمەد، وتەبێژی فەرمیی پارتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: خه‌ڵكی كوردستان ده‌یه‌وێت داموده‌زگاكان كه‌ یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه‌ یه‌كبگرنه‌وه‌ و ئێمه‌ وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان دروشممان كوردستانێكی به‌هێزه‌.

وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاند: پێداگیرین له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی بژێوی ژیانی خه‌ڵك.

مەحموود محەمەد وتیشی: لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی پارتی پێشنیار كراوه‌ كه‌ مه‌سرور بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكرێن و پێشنیاره‌كه‌ش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌سه‌ندكراوه‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دڵشاد شه‌هاب وه‌ك لیژنه‌ی دانوستانكاری پارتی ده‌ستنیشانكراوه‌.

هه‌روه‌ها مەحموود محەمەد راشیگه‌یاند: له‌ داهاتوودا پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كه‌ین و  لێژنه‌مان پێكهێناوه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆببینه‌وه‌ و هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاماده‌ن له‌م قۆناغه‌دا به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.