هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رای سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بوون.
پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند: تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه به‌چه‌قۆ هێرشی كردۆته سه‌رهاوڵاتیان و دوو كه‌سی بریندار كردووه و له ئێستادا تۆمه‌تبار به فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 31-405 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه .
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباریش له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چه‌ند پارچه چه‌قۆو بۆكس خه‌نجه‌رێكدا .
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: دوو تۆمه‌تباری دیكه ده‌ستگیركران كه هه‌ردووكیان حه‌وت فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه وله ئێستادا به‌فه‌رمانی داوه‌رو به پێی مادده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: دوو تۆمه‌تباری تر ده‌ستگیركران كه تۆمه‌تبارێكیان كه‌سێكی به‌ئۆتۆمبێل شێلاوه‌و هه‌ڵاتووه و دواتر له لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه ده‌ستگیركراوه ، تۆمه‌تباره‌كه‌ی تریان فیڵی له هاوڵاتیان كردووه‌و پاره‌ی لێسه‌ندون .
پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ته‌كیه‌ی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه به پێی مادده‌كانی 443 و 431 له‌یاسای سزادانی عیراقی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.