Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:38

که‌شناسی: شه‌پۆڵێکی بارانی به‌لێزمه‌ و به‌فربارین هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

هۆشداری ده‌دات
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى  كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست 

ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەدوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2018.12.4 سەرەتای بارانبارین لەبەشەكانی باكوورو ڕۆژئاوای هەرێمی كوردستانەوە دەستپێدەكات.

كه‌شناسی هه‌رێم ڕاشیده‌گه‌ێنێـ لە ڕۆژی چوارشەممە 2018.12.5 كاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەكە كاردەكاتە سەر تەواوی ناوچەكەمان و لە هەندێ كاتدا هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت ،  لە كاتی هاتنی ئەم شەپۆڵە بارستە هەوایەكی نیمچە ساردیش ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكاندا. پێشبینی دەكرێت كاریگەریی ئەم شەپۆلە تا رۆژی هەینی 2018.12.7 بەردەوام بێت 

1

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.