پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 3 ى 12 ى 2018 ، به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ستى پێكرد
په‌یامنێری كوردستان ڕایگه‌یاند ، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ شاندی پارتى ڕاده‌سپێردرێ بۆ سه‌ردانى لایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێك هێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
ڕاشیگه‌یاند ، پارتى له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كاندید دیاری ده‌كات بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، وه‌ك لایه‌نى براوه‌ى یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌رپرسه له‌ده‌ست نیشانكردنى ده‌سته‌ى داهاتووی سه‌رۆكى په‌رله‌مان كه‌ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كات
په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند ، له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی سه‌ركردایه‌تی چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك ته‌واو كردنى كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی ،سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده باڵاكانى عێراق ، سه‌ردانى بۆ وڵاتانى كه‌نداو باسى لێوهدهكرێـت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.