Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 06:17

به‌هۆی خراپی که‌شوهه‌وا گه‌شته‌ ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگیران

ئاستی بینین گەیشتووەتە نزمترین ئاست
به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا گه‌شته‌ ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگیران
کوردستان TV
100%

گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و بوونی ته‌مێكی زۆر وەستێنران .

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق هەموو گەشتە ئاسمانییە هاتوو و رۆیشتووەکانی فڕۆکەخانەی بەغدای راگرت، هه‌روه‌ها گەشتەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە بەهۆی خراپیی کەشوهەوای بەغدا راگیراون ئاستی بینین بەهۆی دروستبوونی تەمومژەوە گەیشتووەتە نزمترین ئاست . 

شیاوی ئاماژه‌ پێدانه‌ راگرتنی گه‌شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتییه‌ و له‌گه‌ڵ باشبوونی كه‌شوهه‌وا جوڵه‌ی فڕۆكه‌وانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.