كه‌نالى "رووسیا توده‌ى" بلاوى كرده‌وه، كه سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا، له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند" ره‌فتارى ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتى فورات پێشێلكردنى ئاشكراى بنه‌ماى یه‌كپارچه‌یى خاكى سووریایه و یاریكردنه به كارتى كوردیى.
لاڤرۆڤ گوتیشى" به تێپه‌ڕینى كات ده‌ركه‌وتووه، كه وڵاتانى رۆژئاوا هیچ ستراتیژێكى جێگره‌وه‌یان بۆ سیاسه‌تى رووسیا له سووریا نییه.
هه‌روه‌ها گوتى" ئه‌وه‌ى له كه‌نارى رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات رووده‌دات، مایه‌ى قبوڵكردن نییه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكى ئه‌وه‌یه دامه‌زراوه‌ى دیكه بۆ جێگرتنه‌وه‌ى دامه‌زراوه حكومییه‌كان دابمه‌زرێنێت.
لاڤرۆڤ ئاشكراشیكرد، ئه‌مه‌ریكا یارى به كارتى كوردییه‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ش یارییه‌كى مه‌ترسیداره، چونكه پرسى كورد به نسبه‌ت زۆر وڵاتى ناوچه‌كه‌وه هه‌ستیاره، واته نه‌ك ته‌نیا بۆ سووریا، به‌ڵكو بۆ عێراق و ئێران و توركیاش هه‌ستیاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.