ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، سه‌ردانه‌كانی باڵیۆزی توركیا له عێراق بۆ كه‌ركوك به"خۆهه‌ڵقورتاندن"له‌كاروباری شاره‌كه وه‌سف ده‌كات.
ناوبراو به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند"توركیا خۆی به خاوه‌نی كه‌ركوك ده‌زانێت بۆیه هێنده خۆیان له‌مه‌سه‌له‌كانی كه‌ركوك هه‌ڵده‌قورتێنن.
لای خۆشیه‌وه نه‌جات حسێن ئه‌ندامی كوتله‌ی توركمانی (شیعه) له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا به‌پێویستی زانی حكومه‌تی عێراق بازاری قه‌یسه‌ری كه‌ركوك نۆژه‌ن بكاته‌وه، نه‌ك توركیا.
یه‌كه‌م جار نییه باڵیۆزی توركیا له عێراق سه‌ردانی كه‌ركوك بكات، پێشتریش له‌ڕۆژی جه‌ژندا سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی كردووه و شاره‌كه‌ی به"خاكی باوباپیرانی"وه‌سفكردووه.
ڕۆژی هه‌ینی، فاتیح یه‌ڵدزی باڵیۆزی توركیا له عێراق، سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد و ئاماده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاری قه‌یسه‌ری كه‌ركوك نیشاندا، كه هه‌فته‌ی ڕابردووه و به‌هۆی ئاگركهوتنهوهوه ته‌واوی بازاڕه‌كه سوتا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.