Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:16

به‌هۆی لافاو دوو پرد و ژماره‌یه‌ک خانوو له‌ موسڵ رووخاون

ژماره‌یه‌ك تاوه‌ری كاره‌باش كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌
کوردستان TV
100%

نه‌قیب كه‌ریم عوبێدی، ئه‌فسه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند: به‌هۆی باران بارینی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاو سه‌دان خێزان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی عه‌ره‌بی و شورته‌ ناوه‌ڕاستی شاری مووسڵ و گوندی شوه‌یرات باشووری شاره‌كه‌ گیریان خوارد.

عوبێدی گوتیشی: به‌هۆی لافاوه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خانوو رووخاون به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی مووسڵی كون.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی خێزانه‌ گیرخواردووه‌كان.

ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی به‌رگریی شارستانی نه‌ینه‌وا گوتیشی: به‌هۆی لافاوه‌وه‌ پردی شوه‌یرات و پری ئاسنی خوسڕ رووخاون" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ "به‌رگریی شارستانی داوای له‌ دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ له‌پێناو سه‌لامه‌تییان له‌ ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌هۆی دروستبوونی لافاو باری نائاسایی له‌ شاری مووسڵ بۆ هه‌ردوو رۆژی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ راگه‌یاندبوو.

له‌ به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌وه‌ بارانێكی به‌خوڕ پارێزگای نه‌ینه‌وای گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك شه‌قام ژێرئاو كه‌وتن، هه‌روه‌ها چه‌ند شه‌قامێكی نێوان شاری مووسڵ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا و شارۆچكه‌ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری داخران.

هه‌ر به‌هۆی بارانه‌وه‌ كه‌ بایه‌كی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵدابوو ده‌یان دار شكاون و ژماره‌یه‌ك تاوه‌ری كاره‌باش كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی بچڕانی ته‌زووی كاره‌با بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ناوچه‌كه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.