لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی هێزەكانمان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی كە لە یاسا هەڵاتوون ، لەماوەی هەفتەیەكدا 5 پێنج تۆمەتباریان دەستگیركران بەم شێوەیە :
هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە3 فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە بە پێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی .
تۆمەتبارێكی تر دەستگیركراوە بە پێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی كە چەند كەسێكی بە چەقۆ بریندار كردووە .
تۆمەتبارێكی تر بە پێی ماددەی 2 ی مۆبایل دەستگیر كراوە .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار دوو تۆمەتبار دەستگیر دەكەن كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە بە پێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی كە هەرەشەیان لە هاوڵاتیان كردووەو هەوڵی رفاندنیان داوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.