Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 06:07

ده‌یلی ته‌لیگراف: ئێران بۆ بێده‌نگ کردنی به‌رهه‌ڵستکارانی خۆی چه‌ندین تیمی تیرۆری له‌ عێڕاق جێگیر کردووه‌

ئه‌م تیمانه‌ به‌ فه‌رمانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس له‌ناو عێڕاق جێگیر كراون
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌لیگرافی به‌ریتانیی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ به‌ فه‌رمانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران، ئه‌م وڵاته‌ چه‌ندین تیمی تیرۆری له‌ناو عێڕاق جێگیر كردووه‌ تا به‌رهه‌ڵستكاران و ناڕازییانی حكومه‌تی تاران بێده‌نگ بكات.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ده‌یلی ته‌لیگراف ناسراوترین قوربانییانی ئه‌م كرداره‌ی ئێران عادل شاكر ته‌میمی هاوپه‌یمانی نزیكی حه‌یده‌ر عه‌بادیی و هه‌روه‌ها قوربانییه‌كه‌ی دیكه‌ش بریتییه‌ له‌ شه‌وقی حه‌داد سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێڕاق كه‌ له‌ موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌تی سه‌در نزیك بوو.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش باسكراوه‌ كه‌ ئه‌م تیمانه‌ به‌ فه‌رمانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس دوای ئه‌وه‌ له‌ناو عێڕاق جێگیر كراون كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی مایۆی ئه‌مساڵی ئه‌م وڵاته‌دا كاندیده‌كانی پشتیوانیكراوی ئێران له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێنا.

تیمه‌كانی تیرۆری سه‌ر به‌ سوپای قودس مانگی ئۆگستی ئه‌مساڵیش هه‌وڵیاندا ( رازی تائی ) تیرۆر بكه‌ن به‌ڵام له‌مكاره‌ سه‌رنه‌كه‌وتن. هه‌ڵبه‌ت تائی خۆی یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ نزیكه‌كانی عه‌لی سیستانیی مه‌رجه‌عی ئایینیی شیعه‌كانی عێڕاقه‌ كه‌ خوازیاره‌ ئێران پێگه‌ و ده‌سه‌ڵاتی له‌ناو عێڕاقدا نه‌مێنێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ عه‌ره‌بییه‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.