Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 06:22

له‌هێرشێکدا چه‌کدارێکی حه‌شدی شه‌عبی کوژراو دوو که‌سی دیکه‌ش برینداروون

برینی یه‌كێكیان سه‌خته‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر خاڵێكی چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراو دووكه‌سی دیكه‌ش برینداروون.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌: یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناحیه‌ی یه‌سریب له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌ چه‌كی سووك و مام ناوه‌ند هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌: له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا یه‌كێك له‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه‌و دووكه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و برینی یه‌كێكیان سه‌خته‌.

 

ئاماده‌كردنی/ رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.