Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:10

باڵیۆزی تورکیا له‌رێگای سووتانی بازاڕی قه‌یسه‌ری که‌رکوک نیازی وڵاته‌که‌ی بۆ شاره‌که‌ راگه‌یاند

ئه‌مه‌ش به‌م شوێنه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

باڵیۆزی توركیا رایده‌گه‌ێنێ، بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری كه‌ركوك رۆشنبیری و مێژووی ده‌ست ره‌نگینی عوسمانییه‌، ئه‌مه‌ش به‌م شوێنه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه‌.

فاتح یڵدز ، باڵیۆزی توركیا له‌ شاری به‌غدا به‌یاوه‌ری ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق، بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری كه‌ركووكی به‌سه‌ركرده‌وه‌ .

باڵیۆزی توركیا له‌ شاری به‌غدا له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی ته‌نھا سه‌ردانێكی مه‌عنه‌وی نییه‌ و ھاوكاری پێویست له‌مباره‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

یڵدز ئاشكراشی كرد كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌، پرسه‌كه‌ گوازراوه‌ته‌ رۆژه‌ڤی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی توركیا و گوتی: پرسه‌كه‌ له‌ رۆژه‌ڤی سه‌ركۆمارمان دایه‌ وه‌ك به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی باڵای توركیا. بۆچوونی سه‌ركۆمارمان ئه‌وه‌یه‌؛ كه‌ ھه‌رچییه‌ك له‌ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین.

گوتیشی: ئه‌و بازاڕه‌ رۆشنبیری و مێژووی ده‌ست ره‌نگینی عوسمانییه‌، ئه‌مه‌ش به‌م شوێنه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه‌. وه‌ك توركیا ئاسووده‌یی خه‌ڵكی ئێره‌ كاری له‌پێشینه‌ی ئێمه‌یه‌. بۆ ئه‌م ئاسووده‌ییه‌ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین.

له‌ 26ی تشرینی دووه‌می رابردوو به‌ھۆكارێكی نادیار ئاگر له‌ بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری كه‌ركووك كه‌وته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر دوكان زیانیان به‌ركه‌وت. ھاوكات له‌ 67 دوكانی زێرینگر به‌ بڕی یه‌ك ملیار دۆلار زێر توایه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.