کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەسەر داخستنی بارەگاکانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
کەجەکە ڕایگەیاندووە، یه‌كێتی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و فشاری توركیا باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سنووری پارێزگای سلێمانی داخستووه و یه‌كێتی خۆی بۆ فشاره‌كانی توركیا چه‌ماندووه‌ته‌وه.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونیش کراوەتەوە، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتی قه‌بووڵ ناكه‌ن و ئه‌و بڕیاره‌ش زیان به خودی یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نێت و مێژووش هه‌میشه به‌خراپه‌كاری و به دووژمنی كورد ده‌یناسێنێت.
کەجەکە جەختیشی کردووەتەوە، کە نابێت یه‌كێتی دژی رێكخستنێكی كورد هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و دژی ئه‌و ته‌ڤگه‌ره بێت، چونكه ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ پاراستنی وڵات گونجاو نییه.
ڕۆژی سێشەممە 27/11/2018 بارەگای فەرمی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لە شاری سلێمانی، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە گەمارۆدراوە و دواتریش سەرجەم بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی کە گرووپێکی سەر بە پەکەکەیە، لە شارەکانی (کۆیە، کەلار، ڕانیە، قەڵادزێ، هەڵەبجە و سلێمانی)، داخران و لە چەند شوێنێکیش کادیرانیان لەنێو بارەگاکان دەستبەسەر کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.