Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:58

ته‌رمى منداڵێکى پەنابەر گه‌ڕێندرایه‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان

له‌ وڵاتى یۆنان به‌ڕووداوى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ست دابوو
کوردستان TV
100%

دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر منداڵه‌ په‌نابەرێكی كورد له‌ وڵاتى یۆنان به‌ڕووداوى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ست دا، ئه‌مڕۆ هه‌ینى ته‌رمه‌كه‌ى گه‌ڕێندرایه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان.

ئارى جه‌لال سه‌رۆكى فیدراسیۆنى په‌نابه‌رانى كوردستان ڕاگه‌یاند" چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ نزیك شاری ساڵۆنیكی وڵاتی یۆنان، نزیكه‌ى بیست پەنابەر له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا بریندار بوون، منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵیش كه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكیدا بوو، به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یەوه‌ گیانى له‌ده‌ست دا.

هەروەها گوتی" دواى كارى پێویست و ته‌واوكردنى ڕێكاره‌ یاساییه‌كان بۆ هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى منداڵه‌كه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانییه‌وه‌ ته‌رمى منداڵه‌كه‌ گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان و ڕاده‌ستى كه‌سوكاره‌كه‌ى كرایه‌وه‌ و به‌خاك سپێردرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.