فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی و چوار مووشه‌كی ئیسرائیلی له لایه‌ن سوپای رژێمی سوریا ته‌قێندرانه‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: سووپای سووریا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه به رێگه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی، توانیویه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی و چوار مووشه‌كی ئیسرائیلی له‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی و به دیاریكراوی شاری كسوه له باشووری دیمه‌شق به‌رداته‌وه و تێكان بشكێنێت.
له به‌رامبه‌ردا سوپای ئیسرائیل ئه‌و هه‌واڵه‌ی سوپای رژێمی سوریای به‌درۆ خسته‌وه و رایگه‌یاند: سیسته‌می به‌رگری ئیسرئیل له میانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشێكی مووشه‌كی رژێمی سوریا بۆ سه‌ر ئیسرائیل، یه‌ك له موشه‌كه‌كان له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ده‌شلێت له ئێستادا هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌و ناوچه‌یه، به شوێن پاشماوه‌كانی مووشه‌كه تێكشاوهكهدا ده‌گه‌ڕێن، دیاره دامه‌زراوه‌كانی هه‌واڵگری و لۆجیستیكی حزبوڵڵای لوبنان كه له شه‌ڕی ناوخۆی سووریا دا به‌كار ده‌هێندرێن له ده‌روووبه‌ری شاری كسوهی سووریا جێگیر كراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌و بڕوایه‌دان ده‌ورووبه‌ری شاری كسوه له به‌رزاییه‌كانی جۆلان بووه‌ته شوێنیكی گونجاو بۆ چه‌كدارانی حزبوڵڵای لوبنان. جێی ئاماژه‌یه له دوو مانگی رابردوودا تاكو ئێستا ئه‌مه دووه‌مین هێرشی ئاسمانی ئیسرائیله بۆ سه‌ر چه‌كدارانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئێران له سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.