بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه بڵاوکردەوە.
به پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30-11-2018 له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم، ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت به درێژایی كاتدا و له‌گه‌ڵ به‌فربارین له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كاندا هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌وره تریشقه‌ش هه‌یه له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگادا.
هه‌ر به‌پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، سبه‌ی شه‌ممه 1-12-2018 له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك، ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری لێزمه باران و هه‌وره تریشقه وه هه‌روه‌ها بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانی باكووری پارێزگادا.
هه‌روه‌ها له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركوك ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری لێزمه باران و هه‌وره تریشقه له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.