دوێنێ لە گردبوونەوەی قوتابیانی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ ، سەرۆک بەشی سامانی کشتوکاڵ و ئاژەڵ لەلایەن پۆلیسەوە ئەشکەنجەدراوە.
مامۆستا کەمال ئەحمەد خدر سەرۆک بەشی سامانی کشتوکاڵ و ئاژەڵ لەناو گردبوونەوەی قوتابیانی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ پۆلیس و نەجدە ھێرش دەکەنە سەری و ئازار و ئەشکەنجەی دەدەن و ماوەیەکیش دەست بەسەری دەکەن.
لەو بارەوە محهمد ئەحمەد برای ناوبراو به ماڵپەری کوردستان تیڤی راگەیاند: دوای ئەوەی راگری کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ بەدەم داواکاری قوتابیانهوه نەچووە ئەوە برای من کە سەرۆک بەشی سامانی ئاژەڵە چۆتە لای قوتابییەکانی و گرژی لە نێوان شۆفێرێک لەگەڵ پۆلیس روویداوە لەو کاتەش سەرۆک بەشی سامانی کشتوکاڵ وێنەی گرتووە ، پۆلیس و نەجدە ھێرشیان کردۆتە سەری و ئازارو ئەشکەنجەیان داوەو دواتر بردویانە بۆ پۆلیس و لەوێش ئازاریان داوە و ھەروەھا لە نەخۆشخانەش ئازاریان داوە و بەجێیان ھێشتووە.
برای ناوبراو راشیگەیاند: داوای یاساییمان لەسەر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەڵادزی و نەجدەو لێپرسراوی پۆلیسی نەخۆشخانەی قەڵادزی لە دادگا تۆمارکردووە و چاوەڕێی حەقی خۆمانین لە یاسا.
جێی ئاماژەیە دوێنێ 29-11-2018 لە بەرامبەر چەند بڕیارێکی راگری کۆلیژی پەروەردەی قەڵادزێ قوتابییانی ئەو کۆلێژە بۆ ماوەی کاتژمێرێک رێگای سەرەکی رانیە -قەڵادزێیان داخست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.