بافل تاڵەبانی هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستی سەرۆك كۆمار لە بەرهەم ساڵح دەكات، ئەگەر یەكێتی وەزارەتێك لە بەغدا وەرنەگرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە KNNى راگەیاندووه" عادل عەبدولمەهدی بە بەرهەم ساڵحی وتوە، كە یەكێتی بەپێی ژمارەی كورسیەكانی تەنها پۆستی سەرۆك كۆماری بەردەكەوێت و لەكابینە حكومیەكەیدا وەزارەتی پێنادرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح پەیامەكەی گەیاندۆتە مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بافڵ تاڵەبانی راستەوخۆ داوای لە مەكتەبی سیاسی حزبەكەی كردوە كۆببنەوەو تاوتوێی ئەو پرسە بكەن، جگە لەوەش هەڕەشەی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كردووە، ئەگەر یەكێتی لە بەغدا وەزارەتێك وەرنەگرێت، ئەوا دەبێت دەست لەپۆستی سەرۆك كۆمار بكێشێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، دوای ئەوە بەرهەم ساڵح پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدییەوە كردوە و تكای لێكردوە وەزارەتێك بە یەكێتی بدات، بەپێچەوانەوە ئەگەر هیچ وەزارەتێك نەدرێت بە یەكێتی ئەو وەك سەرۆك كۆمار پۆستەكەی لەدەست دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.