فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی سیاسیه نه‌ك یاساییه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فراكسیۆنی گۆڕان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستانی – عێڕاق ، پشتیوانی خەباتی سیاسی و مەدەنی دەکەین لەهەرچوار پارچەی کوردستان، پشتیوانی چارەسەرکردنی کێشەکانین بەشێوازی ئاشتیانە، بۆ هێنانەدی ئەم ئامانجه‌ش دەبێت یاسا سەروەربێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، لەماوەی ڕابردوودا لەتورکیا چەندین کەسایەتی سیاسی و پەرلەمانتار و ڕۆژنامەوان دەستگیرکراون تەنانەت هەندێکیان مۆڵەتی بینینیان نیە، ئەم ڕەفتارانە ڕەوشی ئارامی تورکیا نەک باش ناکات، بەڵکو دۆخەکە ئاڵۆزتردەکات و نەوەیەکی تر بەدەست شەڕو توندوتیژیەوە گیردۆدە دەکات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، دەبێت هەمولایەنەکان بەبەرپرسیارێتیەوە لەپێناو سەقامگیری و ئاشتی و ئایندەیەکی گەش و چارەسەری کێشەکان گفتوگۆ وه‌ک ته‌نیا بژارده هه‌ڵبژێرن.
فراكسیۆنی گۆڕان له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، وه‌ک ده‌ستپێک پێویستە کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا دەستپێشخەریبکەن و ئامادەسازی بکەن، یه‌که‌م هه‌نگاویش ڕێز لەبڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپی بگرن بۆ ئازادکردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، داخستنی باره‌گاکان ته‌ڤگه‌ری ئازادی، بڕیارێکی سیاسیه نه‌ک یاسایی، به‌پێی یاسای حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی ساڵی ١٩٩٣، ته‌ڤگه‌ری ئازادی ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه داوای مۆڵه‌تی کردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌واده‌ی یاساییدا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌پێی مادده‌ی حه‌وته‌می یاساکه به حیزبێکی مۆڵه‌تپێدراو داده‌نرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ته‌ڤگه‌ری ئازادی له عێراق مۆڵه‌تی هه‌یه،کەواتە هیچ کێشەیەکی یاسایی لەبونی ئەم حزبەدانیه، بۆیە ئێمە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە دەکەین له‌زوترین کات.
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی وتووه، كه ناکرێت له ده‌ره‌وه‌ی یاسا‌و به بڕیارێکی سیاسی له ئێستا و ئاینه‌ده‌دا هیچ حیزبێکی سیاسی دابخرێت و ڕێگای کاری سیاسی و خه‌باتی مه‌ده‌نی لێبگیرێت.
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، لەکاتێکدا لهبهرچارگرتنی دۆخی هەرێمی کوردستان-عێڕاق و ئه‌و فشاره هه‌رێمیانه‌ی له‌سه‌ری هه‌یه ئه‌رکی هه‌موانه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز بیانوو نیه بۆ داخستنی حیزبێک به‌نایاسای و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئه‌ندامه‌کانی له‌نێو باره‌گاکاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.