Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:26

بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بەو کەسانە ڕاگرت کە گەشتی ئێران دەکەن

بەمەبەستی پابەندبوونی بە زنجیرەی دووەمی سزاكانی ئەمریكا
کوردستان TV
100%


لە نوسراوێکدا کە واژۆی د. منزر عبدولقادر، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی لەسەرە و ئاڕاستەی بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو کراوە تێیدا هاتووە، فرۆشتنی دۆلاری ئەمەریکی بەو کەسانە رابگرن کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن.

بانكی ناوەندی عێراق بەمەبەستی پابەندبوونی بە زنجیرەی دووەمی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران فرۆشتنی دۆلاری بەو كەسانەی كە خوازیاری گەشتكردن بۆ ئێرانن قەدەغە كرد.

بانكی ناوەندی عێراق لە نوسراوێكدا، فرۆشتنی دۆلاری بەو كەسانە قەدەغە كرد كە خوازیاری ئەوەن گەشت بۆ ئێران بكەن.

نوسراوەكەی بانكی ناوەندی عێراق ئاڕاستەی بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو كراوەو ئەو بڕیارەی بانكی ناوەندی عێراق لە چوارچێوەی پابەندبوونی ئەو وڵاتەوەیە بە زنجیرەی دووەمی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.