Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:29

پۆلیسی هەولێر له‌باره‌ی خراپبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆشداری ده‌دات

لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە
کوردستان TV
#7
100%

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، سەبارەت بە خراپبەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و رایگه‌یاند له‌مساڵدا 119 سكاڵا له‌سه‌ر خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن تۆماركراوه‌.

بەپێی راگەیەندراوێك كە وێنەیەكی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، سەبارەت بە خراپبەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان.

رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بە راگەیاند، لە ساڵی 2017 دا 325 سكاڵا لەسەر خراپبەكارهێنانی ئامرازەكانی پەیوەندی تۆمار كراون و، تا 31ی 10ی ئەمساڵیش، 119 هاوڵاتی سكاڵایان تۆمار كردووە.

رائید هۆگر ئاماژەی بۆ كرد، خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و داوا لە هاوڵاتیان دەكەین نەكەونە داوی كەسانی هاكەرزەوە و سیكوریتیی ئەكاونتەكانیان پتەوتر بكەن و ئیمەیڵەكانیشیان زوو زوو بكەنەوە، چونكە لە رێگەی ئیمەیڵ و ژمارە مۆبایلەوە هاك دەكرێن و داتا و زانیارییەكانیان دەبردرێن.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، روونیشی كردەوە، هەر كاتێك كۆدی تایبەت بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ مۆبایل و ئیمەیڵەكانیان هات، پێویستە هاوڵاتیان وریا بن و كۆدەكە نەدەنە هیچ كەسێك و پاسوۆردی ئەكاونتەكانیان بگۆڕن.

دەشڵێت: هەندێك كەس دوای هاككردن، داوای كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە خەڵك دەكەن و لەو حاڵەتەشدا پێویستە هاوڵاتیان لە نزیكترین بنكەی پۆلیس سكاڵای یاسایی تۆمار بكەن.

بەو پێیەی یاسای 2ی مۆبایل ساڵی 2009 دانراوە و ئێستایش ئامێرەكانی پەیوەندی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زیاتر و پێشكەوتووتر بوون، بۆیە پێویست وا دەخوازێ پەرلەمانی كوردستان ئەو یاسایە هەموار بكاتەوە و سزای توندتر بۆ ئەو كەسانە دابنرێت كە خراپ كەڵك لە ئامرازەكانی پەیوەندی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەردەگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.