Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:51

به‌وێنه‌ .. هاتووچۆ هۆشداری له‌سه‌ر ڕووخانى پردێکی ناو شاری هه‌ولێر ده‌دات

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، فازل حاجی گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ر داوایه‌ك ئاراسته‌ى شاره‌وانى ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت ، گه‌ڕه‌كی ئاوێنه‌ی شار یه‌كێكه‌ له‌شاره‌كانی وه‌به‌رهینان كه‌ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و دیوی شه‌قامی كۆرنیش وئاوی به‌ستی هه‌ولێر ، له‌كاتی خۆی شوێنێكی بۆدروستكرا بۆپه‌رینه‌وه‌ و  هاتنی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆناوشار، به‌ڵام  ئه‌و شوێنه‌ ساڵانه‌ له‌گه‌ل وه‌رزی باران به‌م شێوه‌یه‌ تێك ده‌چێت

ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌م وێنانه‌ هی ئێستان بۆیه‌ ئه‌گه‌ر فریای نه‌كه‌ون بڕواناكه‌م بۆئه‌م بارانه‌ی داهاتوو پڕبكات له‌وانه‌یه‌ پرده‌كه‌ نه‌مێنێت ئه‌وكاته‌ ئاوینه‌ی شار ده‌شكێت ، بۆیه‌ تكاتان لێده‌كه‌ین ئاوڕێكی لێبده‌نه‌وه‌

11

1
شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.