Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:05

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێکی به‌ریتانی کرد

تیشكيان خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی به‌ریتانی كرد
کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو برۆنیس ئێما نیكلسۆن نێردراوی تایبه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری بازرگانیی ده‌ره‌وه‌ و به‌ڕێزان جۆن ویكلس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن وار كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ دیدارێكدا خاتوو نیكلسۆن خۆشحاڵى به‌ پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوای تێپه‌ڕاندنی دۆخێكی سه‌خت له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی‌ و ده‌ستخۆشی له‌ حكوومه‌ت كرد بۆ هه‌نگاوه‌كانی دیالۆگ و  په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌ كێشه‌كانی نێوانیان. ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی‌ بۆ هاندانی سه‌رمایه‌دارانی به‌ریتانیا بۆ كاركردن له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی بواری ئابووریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌شكردنی پسپۆڕی و به‌سه‌رده‌میانه‌كرنی كه‌رته‌ جیاكانى هه‌رێم، نیشان دا.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشوازی له‌ پێشنیاره‌كانی شاندی میوان‌ كرد و تیشكى خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیرى له‌ حكوومه‌تی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات حكوومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو بێت و سه‌قامگیریی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ عێراق، هه‌رێمی كوردستانیش به‌ سوودوه‌رگرتن له‌و كه‌شه‌ به‌رده‌وام بێت بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.