Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:48

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: داعش هه‌وڵده‌دات لێره‌و له‌وێ چالاکی ئه‌نجام بدات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بارودۆخی ئه‌منی موسڵ زۆرباشه‌،به‌ڵام چه‌كدرانی داعش هه‌وڵده‌ده‌ن لێره‌و له‌وێ چالاكی ئه‌نجام بده‌ن .

له‌مباره‌یه‌وه‌ لیوا سه‌عد معه‌ن،وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رێكخراوی داعش هه‌وڵده‌دات لێره‌و له‌وێ چالاكی ئه‌نجام بدات.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: بارودۆخی ئه‌منی شاری موسڵ زۆرباشه‌و ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردووش له‌ باره‌ی تێكچوونی بارودۆخی ئه‌منی پارێزگای موسڵ گوتراوه‌ راست نییه‌.

ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وه‌تی سه‌در رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق فریا نه‌كه‌وێ له‌وانه‌یه‌ جارێكی دیكه‌ داعش ده‌ست به‌سه‌رموسڵدا بگرێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیا عێراقییه‌كان

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.