وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌نێت له‌رووی ئابووری و ئاسانكاری پێویستیش كراوه بۆ وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 2018/11/28 رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی پێشوازی له بارونیس نیلكسون، نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و جۆن ویلكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق و مارتن وار، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه" له دیداره‌كه نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا باسی له سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان كرد به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی له رابردوو دروست بوو، ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كرد تایبه‌ت به‌و چاكسازیه به‌رچاو و گه‌وره‌یه‌ی ئه‌نجامیداوه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵداوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاسانكاریه‌ی كراوه بۆ كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان".
لای خۆیه‌وه رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه ئابووری و داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كان كرد سوپاسی پشتیوانی حكومه‌تی به‌ریتانیای كرد.
هه‌روه‌ها باسی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كرد له بانك، ده‌روازه، فڕۆكه‌خانه، گومرگ و باجه‌كان و به ئه‌لیكترۆنیكردنیان.
وه‌زیری دارایی و ئابووری رایگه‌یاند، كه هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌نێت له‌رووی ئابووری و ئاسانكاری پێویستیش كراوه بۆ وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی له هه‌رێمی كوردستان".
په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان و هه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو به تایبه‌ت لابردنی خاڵه‌گومرگیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پشكی كورد له پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی 2019ی عیراق و یه‌كخستنی پێناسه‌ی گومرگی له نێوان هه‌ردوولادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.