Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 07:35

ماڵپەڕی بغداد الیوم: په‌که‌که‌ به‌نیازەله‌ قه‌ندیله‌وه‌ دابه‌زێته‌ نێو شارى سلێمانى

بغداد الیوم: قوباد تاڵه‌بانى، بڕیارى داخستنى باره‌گاكانى په‌كه‌كه‌ى داوه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سلێمانى بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عێراقی راگەیاندووە، زۆرێك له‌ چه‌كدار و لایه‌نگرانى په‌كه‌كه‌ به‌نیازن له‌ قه‌ندیله‌وه‌ دابه‌زنه‌ نێو شارى سلێمانى و گه‌مارۆى سه‌ر باره‌گاى حزبه‌كه‌یان، بكه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ڕاگه‌یاند" لایه‌نگران و چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ بیناى باره‌گاكه‌یان له‌ سلێمانى چۆڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هێزی چه‌كدارییش به‌رامبه‌ریان به‌كار بهێندرێت".

ئاشكراشی كرد، كه‌ زۆرێك له‌ چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ به‌نیازن بۆ كردنه‌وه‌ى گه‌مارۆى سه‌ر باره‌گاى تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان کە گرووپێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانه‌، دابه‌زنه‌ نێو شارى سلێمانى.

سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ به‌ ماڵپه‌رى (به‌غداد الیوم)ى عێراقی، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، كه‌ قوباد تاڵه‌بانى، بڕیارى داخستنى باره‌گاكانى تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانى ده‌ركردووه‌ و ئێستا گفتوگۆ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ى بته‌قێته‌وه‌، چاره‌سه‌ر بكرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.