لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، شەوی ڕابردوو هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی بە هەماهەنگی هەریەك لە هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا و چوارچرا هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لەسنوری گەڕەكی ئازادی ئەنجامدا .
لەو هەڵمەتەدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف و چەكێكی جۆری دەمانچەدا و دەستیش گیرا بەسەر زیاتر لە 80 فیشەك و چەند پارچە چەقۆو بۆكس خەنجەرێكدا ، هەروەها زیاتر لە 40 پەردەی سەیارەو لەزگەی جام ڕەش لێكرانەوە كە بەپێی یاسا ڕێگە پێدراو نیە .
پۆلیسى سلێمانى ڕاشیدهگهێنێت ، گەڕان و پشكنینەكانی بنكەكانی پۆلیسی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەردەوامییان دەبێت و هەركەسێك سەرپێچی یاسا بكات دەستگیردەكرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.