Erbil 3°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:36

سه‌رۆک بارزانی: ئێستا ده‌رفه‌تێکی دیکه‌ هاتووه‌ته‌ پێش

ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا خسته‌ڕوو
کوردستان TV
#7
100%

دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 22/11/2018 سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی به‌غدای كردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانی عێراق كۆبۆوه‌و پاشانیش سه‌ردانی وڵاتانی كه‌نداوی كردو دواتر گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆش سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا خسته‌ڕوو.

سه‌رۆك بارزانی له‌میانه‌ی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئێستا ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ هاتووه‌ته‌ پێش و عه‌بدولمه‌هدیش دۆستێكی ئێمه‌یه‌ و مرۆڤێكه‌ له‌ كێشه‌ی كورد و كوردستان تێده‌گات و لێره‌ ژیاوه‌، بۆیه‌ ئومێدمان زۆره‌ بتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌و بگه‌ینه‌ چاره‌سه‌ری زۆرباش له‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كان.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌عادل عه‌بدولمه‌هدی - مان گوت به‌ هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ پشتیوانیت لێده‌كه‌ین، ئومێدیشمان وایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌گه‌یه‌نه‌ لێك تێگه‌یشتنی باش. بۆ ئه‌وه‌ش چووینه‌ به‌غداو نیازپاكی و هه‌ڵوێستی ئاشتییانه‌ی خۆمان نیشان بده‌ین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.