زیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری كه‌ركوك به سه‌رووی دوو ملیار دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به تایبه‌ت به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌وه 235 دوكان سوتاون، كه به‌شێكیان دوكانی زه‌ره‌نگه‌رن.
له‌مباره‌یه‌وه ڕزگار جومعه، كه له‌نێو بازاڕی قه‌یسه‌ری كه‌ركوك دوكانی زه‌ره‌نگه‌ری هه‌یه و به‌شێك له دوكانه‌كه‌ی سوتاوه، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه: پێش كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، قوتویه‌ك كراوه‌ته سه‌ر كامیرای چاودێری بازاڕه‌كه، ئه‌مه‌ش گومانه‌كانی ئێمه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر سوتاندنی بازاڕه‌كه چڕكردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه هه‌وڵ هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌كانیان بكرێته پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان، هه‌روه‌ها بینای تریش له‌نزیكیان هه‌یه كه‌دوكانه‌كانیان چۆڵن و به‌كرێ نه‌گیراون، هه‌روه‌ها گوتی: گومانه‌كان زۆرن، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانین.
هه‌روه‌ها قه‌یس عه‌بدولڕه‌زاق ، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كه‌ركوك، سه‌باره‌ت به هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه رایگه‌یاندووه: لیژنه‌كانمان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه حكومیه‌كانی تر، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
بازاڕی قه‌یسه‌ری كه‌ركوك له 360 دوكان پێكهاتووه و خاوه‌نه‌كانیان كورد و عه‌ره‌ب و توركمانیشیان تێدایه، نزیكه‌ی 80 دوكانیان زه‌ره‌نگه‌رن، ئه‌وانی تر له دوكانی جل و به‌رگری ژنان و منداڵان و جوانكاری پێكهاتوون.
ئاگره‌كه‌ی چه‌ند شه‌وی ڕابردووی بازاڕی قه‌یسه‌ری له‌كاتژمێر 11 ی شه‌و كه‌وتۆته‌وه، دوكانداره‌كان گومانیان له هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه هه‌یه و به‌رپرسانی كه‌ركوكیش، ده‌ڵێن: به‌دواداچوون بۆ هۆكاری كه‌وتنه‌كه‌ی ئاگره‌كه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.