Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:11

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بڕیارێکى نوێی ده‌رکرد

ئاراسته‌ى په‌روه‌رده‌كانى كردووه‌
کوردستان TV
100%


له‌نووسراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان سزای گزی له‌كاتى تاقی كردنه‌وه‌ى پۆلی 12 ى ئاماده‌یی ڕاگه‌یاند 

نووسراوه‌كه‌ كه‌واژۆی پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره‌ و ئاراسته‌ى په‌روه‌رده‌كانى هه‌ولێر ، دهۆك ، سلێمانى ، هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید كراوه‌ ،  سزاكانى گزی قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌كاتى تاقیكردنه‌وه‌كاندا ڕوونكراوه‌ته‌وه‌ 

كه‌تێیدا هاتووه‌ ،  ئه‌گه‌ر هاتوو قوتابی یه‌كه‌م ساڵی بوو و گزی كرد ئه‌وا بۆ ساڵی داهاتوو مافی به‌شداربوونی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كاندا نامێنێت و ساڵێك دواتر ده‌چێته‌ خوێندی ئێواران، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قوتابی ساڵی دووه‌می بوو گزی كرد ئه‌وا بۆ ساڵی داهاتوو مافی به‌شداربوونی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كاندا نامێنێت و ساڵێك دواتریش ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی "ده‌ره‌كی" ئه‌نجام بدات.

 ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ،  ئه‌گه‌ر قوتابی سیسته‌می ئێواران گزی كرد ئه‌وا بۆ ساڵی داهاتوو مافی به‌شداربوونی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كاندا نامێنێت و بۆ ساڵی داهاتوو له‌ڕێی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی ده‌توانێت به‌شداری ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كان بكاته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر قوتابی ده‌ره‌كی یه‌ك بابه‌ت و دوو بابه‌ت گزی كرد ئه‌وا بۆ ساڵی داهاتوو مافی به‌شداربوونی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كاندا نامێنێت و ساڵێك دواتر ده‌توانێت تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام بدات به‌ ڕێگای به‌رایی، به‌ڵام گشت بابه‌ته‌كان.

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.