لهراگهیاندراوێكدا كهوێ،هیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤی كهوتووه ، وهزارهتى كارهبای ههرێمى كوردستان ڕایدهگهێنێت ، بەمەبەستی پێداچوونەوە بەرێنمایی و مەرجەكانی پێدانی كارەبا بۆ هاوڵاتیان ، هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی راوێژكاری وەزارەتی كرد.
لەو كۆبوونەوەیەدا، كە راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی كارەباش ئامادەیبوون، باس لە هەموو ئەو تێبینی و پێشنیارانە كرا، كە بۆ چاوخشاندنەوە بە رێنمایی و مەرجەكانی پێدانی كارەبا بۆ وەزارەت بەرزكراوەتەوە.
بریكاری وەزارەتی كارەبا دوای ئەوەی گوێبستی راوپێشنیارەكانی راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی كارەبا بوو، داوایكرد رێنمایی و مەرجەكانی كارەبا بەشێوەیەك رێكبخرێت، كە لەخزمەتی هاوڵاتیان و كار ئاسانی بەڕێوەچوونی كارەكانیاندا بێت.
هۆگر شاڵى داواشیكرد، بەتوندی سزای دارایی ئەو كەسانەش بدرێت سەرپێچی دەكەنە سەر تۆڕەكانی كارەباو دەستكاری پێوەرەكانی كارەبا دەكەن، چونكە ئەمە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی دزییەوە و زیانی گەورە دەگەیەنێتە دابەشكردنی كارەبا و پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.