عادل عەبدولمەهدی راگەیاند: پێش كۆبوونەوەكەی پەرلەمان سیڤی و ژیانی كاندیدانی وەزارەتەكان رەوانەی پەرلەمان دەكات.
لەكۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند هه‌ر كات سی ڤی كاندیده‌كان راده‌ستكران، ئه‌وا دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پۆسته وه‌زارییه‌كانی دیكه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت ساز ده‌كرێت.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی عێراقیش، عەبدولمەهدی وتی: بەهۆی لافاوەکانەوە ژمارەیەک ناوچە توشی زیانی زۆر هاتون، هەمو هەوڵێکیان خستوەتەگەڕ بۆ دابینکردنی خێمە و پێداویستی بۆ ئەو خێزانانەی ئاوارەبون.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی گوتی عه‌بدولمه‌هدی باسی له دۆخی شاری موسڵ كرد و رایگه‌یاند كه رێكخراوی داعش چالاكیی زیاتری له موسڵ و ناوچه سنورییه‌كانی دیكه‌ی خۆرئاوای عێراق هه‌یه.
گوتیشی، دڵنیایی دەدەین كە ناوچەی سەوز بەرووی هاوڵاتیان دەكرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.